AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٨ ١٣:٣٢

لە ڕاگەیێندراوێکدا؛

پەیامی فڕاکسیۆنی سوننەی پەرلەمانی ئێران بۆ شەهادەتی یەحیا سینوار

پەیامی فڕاکسیۆنی سوننەی پەرلەمانی ئێران بۆ شەهادەتی یەحیا سینوار

فڕاکسیۆنی سوننەکانی پەرلەمانی ئێران جەختیان لەوە کردەوە: دیمەنی شەهیدبوونی بوێرانەی شەهید سینوار بۆ هەمیشە دەبێتە سەروویەک لە مێشکی خەڵکی جیهان و لە دڵی ئازادەکاندا و داری دادخوازی و مافخوازی بەوە سەمەر دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراکسیۆنی سوننەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران پەیامێکی بۆ سەرەخۆشی شەهید بوونی یەحیا ئیبراهیم سێنوار، فەرماندەی بەرەی خۆڕاگری بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە: ئەم پیاوە مەزن و نوخبەیە بە ئازایەتی و پلاندانان، سەرکردایەتی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ستراتیژی دژ بە زایۆنیزمی کرد و وەک دڕکێک لە چاوی دوژمنانی مرۆڤایەتی و دادپەروەریدا چەقیبوو.

ئەوەش ئاماژە دراوە کە ئەم فەرماندە ئازایە ئیرادەیەکی پتەو و ورەیەکی ئاسنینی هەبوو بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و ئایینەکەی و ترسی لە دڵی دوژمنەکانیدا خستبوو.

جەختیش کراوە کە ئەو دلێرانە و حەماسی ژیا، دلێرانە و حەماسی خەباتی کرد و هەرواش شەهید بوو.

News ID 52313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha